دادگای فیدراڵی لەسەر پرسێکی تری تایبەت بە فەرمانبەرانی هەرێم کۆدەبێتەوە
کوردسات نیوز
٢٢ی شوباتی ٢٠٢٤
٢٬٩٢٣
بەپێی ئەو خشتەیەی دادگای باڵای فیدراڵی بڵاویکردووەتەوە؛ ٢٥ی ئەم مانگە کۆبوونەوە لەسەر سکاڵایەک دەکرێت کە لەلایەن نۆ کەسەوە لەسەر سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم و وەزیری دارایی حکومەتی ھەرێم تۆمارکراوە.
لە سکاڵاکەدا، داواکراوە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری دارایی پابەندبکرێن بە جێبەجێکردنی یاسای مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و کەرتی گشتیی ژمارە ٢٢ی ساڵی ٢٠٠٨، بەتایبەت ماددەکانی شەش، حەوت، ھەشت و نۆ کە تایبەتن بە راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان.
دوایین جاریش کە دادگای فیدراڵی لەسەر ئەو سکاڵایە کۆبووەوە، رۆژی ٢١ی مانگی رابردووی ئەمساڵ بوو.