وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق: ئاوی پێویست بۆ ھاوین گلدراوەتەوە
کوردسات نیوز
١٩ی شوباتی ٢٠٢٤
١٦٤
عەون زیاب لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، سەردانێکی مەیدانی بۆ پڕۆژەی بەنداوی دوبس لە پارێزگای کەرکوک ئەنجامدراوە، بەتایبەت دوای ئەو شەپۆلی بارانبارینەی پارێزگاکانی گرتەوە.
وتیشی، ئەو شەپۆلی بارانبارینەی ئەم دواییە کاریگەری باشی ھەبووە لەسەر یەدەگی ستراتیژی ئاو و ھەروەھا ئاوی پێویست بۆ وەرزی ھاوینی داھاتوو گلدراوەتەوە.
وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق راشیگەیاند، بارانبارینەکە کاریگەری باشی ھەبووە لەسەر سامانی ئاو و پڕکردنەوەی چەم و روبارەکان و ھەوڵدەدەن لە وەرزی گەرمادا سودی لێوەربگرن.