راوێژکارێکی سودانی: عێراق ھەوڵی ھەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داھات دەدات
کوردسات نیوز
١٧ی شوباتی ٢٠٢٤
٣٢٩
مەزھەر محەمەد راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، عێراق پێی ناوەتە سەردەمێکی نوێی گەشەکردنەوە بۆ ھەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داھات، ئەوەش بە رێگەی وەبەرھێنان لە سامانی جۆراوجۆر و سەرچاوە سروشتی و مرۆییەکان، ھاوکات پشتگیرکردن لە بەرەوپێشبردنی کەرتی کشتوکاڵی بەدیھاتووە.
ئەوەشی خستەڕوو، کەرتی تایبەت لە عێراق لەپێشینەی کارەکانیدایە بۆ وەبەرھێنان بەگوێرەی ستانداردە جیھانییەکان و ھاوکات پاڵپشتیکردن و بەرەو پێشبردنی ئابووری عێراق.