نوسینگەی راگەیاندنی  سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیران بەسەردانێکی رەسمی بەغدادی بەرەو ھۆڵندا جێھێشت.

سەرۆکوەزیران رۆژی ٦ی ئەم مانگە بانگھێشتنامەیەکی رەسمی لەلایەن وەزیری دەرەوەی ھۆڵندا رادەستکرا بۆ سەردانیکردنی ئەو وڵاتە و ئەوکات رایگەیاند، لە بوارەکانی ئابوری، ئەمنی، بازرگانی، بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو و بەندەرەکان دەیانەوێت سود لە ئەزمونی ھۆڵندا وەربگرن.