وەزارەتی بەرگری ئەمریکا "پنتاگۆن" رایگەیاند، لە ١٨ی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردووەوە تائێستا، ژمارەی ئەو ئەمریکییانەی لە عێراق و سوریا و ئوردن برینداربوون، گەیشتووەتە ١٨٦ کەس. 

وتیشی، ھەڵسەنگاندن بۆ رەوشی زیاتر لە ١٣٠ برینداریان کراوە و دەرکەوتووە دووچاری کێشە بوون لە مێشکیاندا، واتە لە ٧٠%ی بریندارەکان زیان بە مێشکیان کەوتووە. 

لەو کاتەوەی سوپای ئیسرائیل ھێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکردووە، بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سوریا و عێراق  و ئوردن بە مووشەک و درۆن کرانە ئامانج، بەھۆیەوە سەربازانی ئەمریکی برینداربوون.