فوئاد حسێن ناوەڕۆکی پەیامێک بۆ گروپە چەکدارەکان و ئێران ئاشکرادەکات
کوردسات نیوز
١٠ی شوباتی ٢٠٢٤
٣٬١٦٢
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی بی بی سی ئاماژەی بەوەکرد، ئەو ئاڵۆزییەی ئێستا لە نێوان ئەمریکا و ئێران ھەیە، گەیشتوەتە ئاستێکی زۆر بەرز، ھیواشی خواست ئەو دوو وڵاتە کێشەکانیان لەسەر خاکی عێراق چارەسەر نەکەن و پەلاماری یەکتری نەدەن.
وتیشی گروپە چەکدارەکان پەیامێکیان پێگەیشتووە، ئەگەر لە ھێرشەکانیان بەردەوام بن عێراق رادەکشنە ناو شەڕێکەوە کە شەڕی ئەوان نییە و پەیامەکە گەیشتووەتە ئێرانیش.