ستیڤن ھیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق بە رۆژنامەی سەباحی رایگەیاند، دۆخی ئەمنی عێراق بە قۆناغێکی نوێدا تێدەپەڕێت و باشترە بەراورد بە ساڵانی رابردوو و ئەو دۆخەش گونجاوە بۆ بنیاتنانی داھاتوو و وەبەرھێنان لە وڵاتدا. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، گەندەڵێ لە سەرجەم وڵاتانی جیھاندا ھەیە، بەڵام لە عێراق بووە بە دیاردەیەکی دیار و قوڵ ئەمەش گرفتی نەبوونی متمانە لەلای ھاووڵاتیان دروست دەکات و حکومەتی عێراق ھەوڵی ئەوەی داوە رووبەڕووی گەندەڵی ببێتەوە و بەریتانیاش ھەوڵی ئەوەی داوە کە یارمەتی عێراق بدات بەتایبەت لە بواری سپیکردنەوەی پارە و دەستگیرکردنی گەندەڵکاراندا. 

وتیش، بەریتانیا چوەتە قۆناغی ھاوبەشەوە لەگەڵ عێراق لەندەن دەیەوێت پەیوەندیەکانی لەگەڵ بەغداد بەرەوپێش بەرێت و  فراوانی بکات نەک تەنیا لەسەر ئاستی ئەمنی، بەڵکو لەسەر ئاستی بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییەکانی وەکو ژینگە و ئابووری.