ئەندامێکی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دوو سیناریۆ بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەن ھەیە کە یەکێکیان بریتییە لە ھەڵوەشاندنەوەی دانیشتنەکەی ١٣ی ئەم مانگە بۆ دەنگدان لەسەر جێگرەوەی حەلبوسی، بۆئەوەی دەرگا بۆ کاندیدی نوێ بکرێتەوە و جارێکی دیکە دەنگیان لەسەر بدرێتەوە.

سیناریۆی دووەمیش، ئەوەیە دادگای فیدراڵی ئەو دانیشتنە بە یاسایی دابنێت و دوای ئەوەش دانیشتنێکی دیکە بەڕێوەبچێت بۆ ئەو دوو کاندیدەی لە قۆناغی یەکەمی دەنگداندا سەرکەوتنیان بەدەستھێنا، کە بریتین لە شەعلان کەریم بە ١٥٢  دەنگ و سالم عیساوی بە ٩٧ دەنگ بۆئەوەی یەکێکیان ببێتە سەرۆکی نوێی ئەنجومەنەکە.