راوێژکارێکی سودانی: حکومەتی ھەرێم پرسی نوێنەرایەتی دیپلۆماسی بۆ عێراق جێبھێڵێت
لاڤە
٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
١٬١٩٢
زیاء ناسری راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیوێتی، بەپێی ماددەی ١١٠ی دەستوری عێراق، سیاسەتی دەرەوە و نوێنەرایەتی دیپلۆماسی تەنھا پەیوەندی بە حکومەتی فیدراڵەوە ھەیە و ھەرێمەکان نابێت دەستوەردانی تێدا بکەن.
داواشی لە سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کرد، ھەماھەنگ بێت بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشە و بابەتانەی پەیوەستن بە گوزەران و خزمەتگوزاری ھەرێمەکەوە ھەیە، بابەتی نوێنەرایەتیکردنیش بۆ حکومەتی عێراق بەجێبھێڵێت.