"عەمید میقداد موسەوی" وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، بە پێی بڕگەی ٩ لە ماددەی ٢١ی  کارنامەی حکومەتی عێراق، بۆ پاراستنی سەقامگیری و پاراستنی ژیانی ھاووڵاتییان، ٦٩٧ لیژنە لە ھەموو پارێزگاکان بۆ تۆمارکردنی چەکی ھاووڵاتییان پێکھێنراوە.

راشیگەیاندوە، حکومەت راستەوخۆ لە ڕێگەی ئەو لیژنانەوە چەکی ھاووڵاتیان تۆمار دەکات، لەو چوارچێوەیەشدا وەزارەت بڕیاریداوە بە ھەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی فرۆشتنی چەک.

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، فۆڕمی ئەلیکترۆنی بۆ تۆمارکردنی چەکی ھاووڵاتیان لە ڕێگەی ماڵپەڕی پۆرتاڵی ئۆر لە ئەمینداریەتی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیران بە سێ قۆناغ دەبێت، ئەو پرۆسەیەش لە ھەموو پارێزگا عێراق جێبەجێ دەکرێت، بێجگە لە ھەرێمی کوردستان.