دەستەی گشتی گومرگی عێراق رایگەیاند، بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بڕیاردراوە بە قەدەغەکردنی ھاوکردەکردنی کێک و  ھەویرکاری کە پەنیر و مریشک و کەرە و ماسی و سەوزارەتی تێدا بێت، لەگەڵ قەدەغەی ھاوردەکردنی شیرینی و پیتزا. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، رێگە دەدرێت چەند بابەتێک ھاوردەبکرێت لەوانەش، نان بە ھەموو جۆرەکانیەوە، لەگەڵ بۆرەک و ھەموو جۆرەکانی نەستەلە و پسکیت. 

دەشڵێت، ئەم بڕیارانە لەپێناو پاراستنی بازاڕەکانە لە چەند ماددەیەکی خۆراکی کە لەگەڵ تایبەتمەندی عێراق یەکناگرنەوە، بۆ پاڵپشتیکردنی بەرھەمی ناوخۆیی و بەرەوپێشبردنی پیشەسازی نیشتیمانی.