موقتەدا سەدر لە پێگەی ئێکس بڵاویکردەوە، لەگەڵ نزیکبوونەوەی رۆژی شەھیدکردنی ئیمام موسای بن جەعفەر، داوا دەکات سەرجەم زیندانیکراوەکانی سەر بە رەوتی سەدر ئازاد بکرێن. 

وتیشی، ئەو زیندانیکراوانەی خۆڕاگر و بەرگریکارن دەبێت ئازاد بکرێن، چونکە حکومەت لەگەڵ بەرخۆدان و بەرگریدایە، ئەوانەشی بێتاوانن و حکومەت پشتیوانی بێتاوانان و دادپەروەری دەکات، پێویست ناکات لە زیندان بمێننەوە. 

وتیشی، ئەوانەی تاوانیان ئەنجامداوە بەڵێن دەدەن بەوەی تاوانەکانیان دووبارە نەکەنەوە.