لیژنەیەکی ئەنجومەنی نوێنەران داوای دانانی خاڵی پشکنین لە دەروازە سنوورییەکانی ھەرێم دەکات
لاوان
٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
٧٧٦
فالح خەزعەلی، سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو و کانیاوەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، حکومەتی فیدڕاڵ بەگوێرەی رۆژمێری کشتوکاڵی، لەئێستادا ھاوردەکردنی چەند بەرھەمێکی کشتوکاڵی بۆ ناوخۆ قەدەغەکردووە، بەڵام سەرەڕای قەدەغکردنیان ئەو بەرھەمانە لە ھەرێمەوە دەھێندرێنە بازاڕەکانی عێراقەوە.
راشیگەیاند، جوڵەی بازرگانی لە دەروازە سنوورییەکانی ھەرێم کۆنترۆڵنەکراوە و لەڕێگەی ئەو دەروازانەوە، بەرھەمی کشتوکاڵی قەدەغەکراو ھاوردە دەکرێن و دواتریش رەوانەی پارێزگاکانی عێراق دەکرێن، ئەمەش زیانێکی زۆری بە جوتیارانی ناوخۆ گەیاندووە.
وتیشی، پێویستە حکومەتی فیدراڵ خاڵی پشکنین لە دەروازە سنوورییەکانی ھەرێم و پارێزگاکانی عێراق دابنێت، بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو بەرھەمە کشتوکاڵیانەی سەرەڕای ئەوەی قەدەغەکراون، بەڵام دەھێندرێنە بازاڕەکانی ناوخۆوە.