عێراق و ئەمریکا ناوەڕۆکی رێککەوتنەکەیان بۆ کشانەوەی ھێزەکانی ھاوپەیمانان رادەگەیەنن
کوردسات نیوز
٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
٢٬٩٧٥
لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەرکەوتنی خولی کۆبونەوە ئەمنیەکانی لەگەڵ ئەمریکا و ھاوپەیمانان سەبارەت داڕشتنی خشتەیەکی کاتی بۆ کەمکردنەوەی ڕاوێژکارانی بیانی و کۆتاییھێنان بە ئەرکی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە عێراق ڕاگەیاند.
ھاوکات وەزارەتی بەرگری ئەمریکاش رایگەیاند، گفتوگۆکانیان لەگەڵ عێراق لەبارەی داھاتووی پەیوەندییە ئەمنیەکانی واشنتۆن و بەغداد بووە، ھەروەھا داھاتووی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و عێراق و مانەوەی ھێزەکانی ھاوپەیمان بە لیژنەیەکی باڵا سپێردراوە.
لای خۆیەوە چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکانیش پێشوازی لە بەیاننامەکانی عێراق و ئەمریکا کردو رایگەیاند، پێشوازی لە ھەنگاوەکانی کشانەوەی ھاوپەیمانان دەکەن، پشتیوانی ھاوپەیمانانیشی بۆ عێراق لە شەڕی دژ بە تیرۆر بەرز نرخاند.