رەوتی حیکمە: دواخستنی دانیشتنی ھەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران نایاساییە
کوردسات نیوز
٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
١٦١
فەھد جبوری سەرکردە لە رەوتی حیکمەی نیشتیمانی کە عەممار حەکیم سەرۆکایەتی دەکات و بەشێکە لە چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان رایگەیاند، لەناو چوارچێوەی ھەماھەنگیدا ھیچ ناکۆکییەک لەسەر پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نییە و بۆ پێیانوایە حزبی تەقەدوم کە حەلبوسی سەرۆکایەتی دەکات نوێنەرایەتی زۆرینەی پێکھاتەی سوننە دەکات و سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگیش دژی کاندیدکردنی شەعلان کەریم نەبوون بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە لایەن حزبەکەی حەلبوسییەوە.
وتیشی، دواخستنی دانیشتنی ھەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران لەلایەن موحسین مەندەلاوی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنەکەوە لەدەرەوەی یاساکانی ئەنجومەنە و مەندەلاوی کەسایەتییەکی سیاسی نییە، بەڵکو تەنھا بازرگانێکی باشە.