ئەنجومەنی نوێنەران رۆژی شەممەی داھاتووی بۆ دەستپێکردنەوەی کۆبونەوەکانی دیاریکرد
شنیار
٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
٦٠٠
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە ، رۆژی ٢٤ ی ئەم مانگە سەرۆکایەتی ئەنجومەنەکە لەگەڵ لیژنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبیتەوە و لە رۆژی ٢٧ ی مانگیشەوە کۆبونەوەکانی ئەنجومەنەکە دەستپێدەکاتەوە ، بەڵام ھیچ ئاماژەیەک بۆ کارنامەی کۆبوونەوەکە نەکراوە.
لە رۆژی ١٤ ی ئەم مانگەدا کۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنەکە بەرێوەچوو، بەڵام دواتر کۆبونەوەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا .