سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراق: پێویستە پرسی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم یەکلابکرێتەوە
کوردسات نیوز
٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
٣٥١
د.لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراق لە بەغداد لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە و باسیان لە رەوشی سیاسی و ئەمنی و ئەو ھێرش و بۆردومانانە کرد کە دەکرێنە سەر خاکی عێراق کە پێشێلکردنی سەروەرییە و حکومەتی عێراقیش تەنھا لایەنی رێگەپێدراوە بۆ سەپاندنی یاسا و بەدواداچوون بۆ ھەموو رێکارەکان لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەروەری عێراق.
ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختیانکردوە لەسەر پێویستی چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەرێم و بەغداد بەپێی یاسا و دەستوور و یەکلاکردنەوەی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان بەشێوەیەک کە گرەنتی مافەکانیان بکات.