وەزارەتی ناوخۆی عێراق: دوای یەکی ئازار تەنیا کار بە کارتی نیشتیمانی دەکرێت
ئاکام
١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
١٬٣٩٤
بەڕێوەبەرایەتی ناسنامە و باری شارستانی و رەگەزنامە لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، پابەندن بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە ھاوڵاتیان و کاری بەردەوام ھەیە بۆ ئەوەی سەرجەم ھاووڵاتییان لە دوای ١ی ئازارەوە ببنە خاوەنی کارتی نیشتیمانی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامانج لە وەستاندنی کارکردن بە ناسنامەی باری شارستانی و رەگەزنامە ئەوەیە کە کار بە کاغەز کەمبکرێتەوە و سیستمی ئەلیکترۆنی بەکاربھێندرێت، ئەوەش خزمەتگوزارییەکە پێشکەش بە ھاووڵاتییان دەکرێت.
دەشڵێت، رێکاری دەرھێنانی کارتی نیشتیمانی تەنیا ھاوڵاتییانی ناوخۆی عێراق دەگرێتەوە و بۆ ئەو عێراقیانەی کە لە دەرەوەن رێکاری دیکەیان بۆ ئەنجام دەدرێت ئەگەر ویستیان ببنە خاوەن کارتی نیشتیمانی.