سودانی: پاساوەکانی مانەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەوتی لە عێراق بوونیان نەماوە
کوردسات نیوز
١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
٤٢٦
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس وتی، کۆتاییھێنان بە ئەرکی ھاوپەیمانان لە عێراق داواکاری گەل و نیشتمانەو گرنگە بۆ سەقامگیری وڵاتەکە.
جەختی لەوەش کردەوە، باوەڕیان بە پەیوەندی دراوسێیەتی باش ھەیەو پێویستە ھەمووان لەوە تێبگەن کە ھیچ کاتێک لە عێراقەوە ھێرش ناکرێتە سەر وڵاتانی دراوسێ.
سودانی وتیشی، دەستیان کردووە بە دانوستان لەگەڵ ھاوپەیمانان بۆ ئەوەی کۆتایی بە ئەرکەکانیان بھێنن لە عێراق، بەوپێیەی پاساوەکانی مانەوەیان بوونی نەماوە.