بڕیارە سودانی لە دوو مانگی داھاتوودا گۆڕانکاری لە حکومەتەکەیدا بکات
کوردسات نیوز
١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
٢٢١
رۆژنامەی عەرەبی جەدید بڵاویکردەوە، سودانی سوورە لەسەر ئەنجامدانی گۆڕانکاری لەناو کابینەکەیدا، بە مەبەستی باشترکردنی کارەکانی حکومەتەکەی، ئەو بڕیارەشی بە لایەنە سیاسییەکان وتووە.
ھەر بەپێی رۆژنامەکە، سەرچاوەیەک لەلایەن سودانییەوە پێکھێندراوە بۆ ھەڵسەنگاندنی کاری وەزیرەکان، پێدەچێت لە ماوەی دوو مانگی داھاتوودا گۆڕانکارییەکان جێبەجێ بکرێن و چوار بۆ پێنج وەزیری حکومەتەکەی بگۆڕدرێن.
ھاوکات، عائدھیلالی سەرکردە لە چوارچێوەی ھەماھەنگی دەڵێت، فشارە سیاسییەکان رێگربوون لەبەردەم سودانی بۆ گۆڕانکاری کردن، بەڵام سودانی سوورە لەسەر ئەو بڕیارە و گۆڕانکارییەکان ئەنجامدەدات.