سودانی و سۆلیڤان تاوتوێی خشتەیەکی کاتی دەکەن بۆ کشانەوەی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە عێراق
کوردسات نیوز
١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
٢٠٥
نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیران لە میانی بەشداریکردنی لە ٥٤ھەمین کۆڕبەندی داڤۆس، لەگەڵ جەیک سۆلیڤان راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا کۆبووە و پێکەوە گفتوگۆیانکرد لەبارەی ئامادەکردنی خشتەیەکی کاتی بۆ کۆتایی ھێنان بە ئەرکی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە عێراق.
ئاماژە بەوەشکراوە، ھەر لە کۆبوونەوەکەدا جەختکرایەوە لەسەر دەستپێکردنی کارەکانی لیژنە ھاوبەشەکەی نێوان ھەردوو وڵات بۆ پێداچوونەوە بە پرسی مانەوەی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە عێراق.
ھەر لە دیدارەکەدا، بانگھێشتنامەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سەردانیکردنی نەتەوەیەکگرتووەکان پێشکەشی سەرۆکوەزیرانی عێراق کرا و ھەردوولا رێککەوتن لەسەر دیاریکردنی وادەیەک بۆ کۆبوونەوەی ھەردوو سەرۆک.
سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختیکردەوە لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی ھەردوو وڵات بۆ بەرەنگاربوونەوەی ھێرشی سەر بنکەکانی ھاوپەیمانان لە عێراق و وەڵامدانەوەی ڕاستەوخۆی ھێرشەکانیشی لەلایەن ئەمریکاوە لە خاکی عێراق ڕەتکردەوە، جەختیلەوەشکردەوە، گەڕانەوەی سەقامگیری بۆ ناوچەکە بە ڕاگرتنی شەڕ لە کەرتی غەززە بەدی دێت.