سەرۆککۆمار پیرۆزبایی لە ھەڵبژاردەی نیشتیمانی عێراق دەکات
کوردسات نیوز
١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
٦٧٤
ھەڵبژاردەی عێراق لە یەکەم یاریی خۆی لە جامی نەتەوەکانی ئاسیا، بە ئەنجامی سێ بە یەک یارییەکەی بردەوە، بەم شێوەیە ھەڵبژاردەی عێراق لە کۆمەڵەی چوارەمی پاڵەوانتیەکە، بووە خاوەنی سێ خاڵ و سەرۆک کۆماریش پیرۆزبایی ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی کرد.
سەرۆک کۆمار دەشڵێت، ھیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین لە پاڵەوانێتییەکەدا، ھەروەھا ھەمووان متمانەیان بە توانای ھەڵبژاردەی عێراق ھەیە بۆ درێژەدان بە سەرکەوتنەکان و ھێنانی شادی بۆ عێراقییەکان.