دادگای فیدڕاڵی تاوتوێی سکاڵایەک دەکات کە دژی پێدانی قەرز بە ھەرێم تۆمارکراوە
شنیار
٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
٣٣٦
سبەینێ کۆبونەوەکانی دادگای فیدراڵی عێراق دەستپێدەکاتەوە و لە یەکەم کۆبونەوەی ساڵی نوێشدا دادگاکە تاوتوێی چەند سکاڵایەک دەکات کە یەکێک لەو سکاڵایانە لە دژی پێدانی قەرز بە ھەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران لەلایەن "مستەفا سەنەد" ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە دژی سودانی تۆمارکراوە.
لە سکاڵاکەدا داواکراوە دادگای فیدڕاڵی ناردنی پارە بە قەرز بۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە نادەستووری ناوبەرێت .