د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق لە پەیامێکدا بەبۆنەی ١٠٣ ساڵی دامەزراندنی سوپای عێراق رایگەیاند، لە یادی دامەزراندنی سوپای عێراقدا جەختدەکاتەوە لەسەر پێویستی پشتیوانیکردن لە ھێزە چەکدارەکان بە ھەموو پێکھاتەکانیەوە لەپێناو بەرەوپێشبردنیان، بۆئەوەی ببنە قەڵغانی عێراق و بەدیھێنەری ئاسایش بۆ ھاوڵاتیان و پارێزەری پاراستنی دەوڵەت و دامەزراوە دەستوورییەکانبن.