بەڕێوەبەری پەروەردەی کەرکوک: ھەڵکردنی ھەر ئاڵایەک جگە لە ئاڵای عێراق قەدەغەیە
کوردسات نیوز
٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
٣٠٩
مەنسور مەزری سەلوم، بەڕێوەبەری نوێی پەروەردەی کەرکوک لەنوسراوێکدا جەخت دەکاتەوە لەوەی، جگە لەئاڵای عێراق ھەڵکردنی ھەموو ئاڵایەکی تر لەسەر خوێندنگەکان قەدەغەیە.
نوسراوەکە لەرۆژی ٤ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤ دەرکراوەو ئاڕاستەی بەش و ھۆبەو ئیدارەی خوێندنگەکان کراوە.
لە نوسراوەکەدا ھاتووە، لەپێناو پاراستنی شکۆی دەوڵەت و پێگەی دامەزراوە پەروەردەییەکان رێگا نادرێت ئاڵای تر ھەڵبکرێت بەپێچەوانەوە ھەرکەسێک سەرپێچی بڕیارەکە بکات ئەوا روبەڕوی رێوشوێنی یاسایی دەکرێتەوە.