سودانی و عەمار حەکیم کۆبوونەوە و داوای پێکھێنانی ئەنجومەنی پارێزگاکانیان کرد
کوردسات نیوز
٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
٢٤٥
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی رەوتی حیکمە بڵاویکردەوە، سودانی و حەکیم کۆبوونەتەوە و دوایین پێشھاتە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کردووە.
ئەوەشھاتووە، لەو کۆبوونەوەیەدا عەمار حەکیم رایگەیاندووە، حکومەتی عێراق ھەوڵی جددی دەدات بۆ دەستەبەرکردنی خزمەتگوزارییەکان و دابینکردنی ئەمن و ئاسایش.
ھەردوولاش داوایان کردووە ئەنجومەنی پارێزگاکان پێکبھێندرێت، بەشێوەیەک کەسانی بەتوانا و دەستپاک دابنرێن کە ئامانجی سەرەکیان دابینکردنی خزمەتگوزاری بێت.
سەبارەت بە رووداوەکانی غەززەش جەختکرایەوە لە گرنگی کۆتاییھێنان بە جەنگ و بەھاناوەچوونی ئاوارەکان، سەرەخۆشیشیان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران بەھۆی تەقینەوەکانی کرمان دووپاتکردەوە.