مانگی رابردوو عێراق زیاتر لە ١٠٨ ملیۆن بەرمیل نەوتی ھەناردەکردووە
کوردسات نیوز
٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
٤٨٤
وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری ھەناردەکردن و فرۆشتنی نەوتی لە مانگی رابردوودا بڵاوکردەوە، بە پێی ئامارەکە کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراقی "سۆمۆ" لە مانگی کانوونی یەکەمی رابردوو ١٠٨ ملیۆن و ٥٦ ھەزار و ٥٩٠ بەرمیل نەوتی ھەناردەکردووە، داھاتەکەشی ٨ھەشت ملیار و ٣١٦ ملیۆن دۆلار بووە.
ھەر بەپێی راگەیەنراوەکە، لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ١٠٧ ملیۆن و ٥٩٢ ھەزار و ٥٣٢ بەرمیل نەوت ھەناردە کراوە، ھەروەھا ڕێژەی نەوتی ھەناردەکراویش بۆ ئوردن ٤٦٤ ھەزار و ٥٨ بەرمیل نەوت بووە، نرخی ھەر بەرمیلێک نەوتیش ٧٦ دۆلار بووە.