دادگای تاوانەکانی کەرکوک سزای لەسێدارەدانی بەسەر تیرۆرستێکی داعشدا سەپاند
کوردسات نیوز
٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
٦٤٨
دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی حکومدانی ئەو تۆڕەی شانە نوستووەکانی داعش کە بەتۆمەتی ئەنجامدانی کاری تیرۆرستی دەستگیرکرابوون، دادگای تاوانەکانی کەرکوک سزا لە سێدارەدانی بەسەر یەکێک لە دەستگیراوەکاندا سەپاند.
باسی لەوەشکردوە، ئەو تۆمەتبارە کە بە "ئەبو دجانە" ناسراو بووە، دانی بەوەداناوە کە ئەندامی داعش بووە و کاری بۆ ئەوەکردووە لە ناوبازاری کەرکوکدا تەقینەوە ئەنجامبدات، ھاوکات دانی بەوەشداناوە کە بەشداربووە لە چەندین ھێرشدا کە سوپا و ھێزە ئەمنییەکانی کەرکوکی بە ئامانج گرتووە.