ئێران و عێراق لەدۆسیەی کوژرانی قاسم سولەیمانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتیانیان ئیمزاکردوە
هیوا
٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
٤٨٣
عەباس عەلی، سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە کوژرانی قاسم سولەیمانی بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، ئێران و عێراق لەبواری دادوەریدا و بۆ لێکۆڵینەوە لە کوژرانی قاسم سولەیمانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتیانیان ئیمزاکردوە و دۆسییەکەش بەرەوپێشچوونی بەخۆیەوە بینیووە.
وتیشی، تاران سکاڵانامەی خۆی لەرێگەی دامەزراوە دادوەرییە نێودەوڵەتییەکان ئاڕاستەی دەسەڵاتدارانی واشنتۆن کردووە، بەوپێیەش رێکارەکانی دۆسیەی دادگاییکردنی تۆمەتبارانی کوشتنی ئەو فەرماندە ئەمنییە بە کرداری دەستیانپێکردووە.
رۆژی ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکا ھەریەکە لە قاسم سولەیمانی و ئەبو مەھدی موھەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد کردە ئامانج و ھەردووکیان کوژران.