بەڕێوەبەری گومرگی سەرجەم دەروازە سنورییەکانی عێراق دەگۆڕدرێن
کوردسات نیوز
١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
٢٠٣
دەستەی گشتی گومرگی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەچوارچێوەی چاکسازییەکانی حکومەتی فیدراڵ، لەئەمساڵدا بەڕێوەبەری گومرگی سەرجەم دەروازە سنورییەکانی عێراق دەگۆڕدرێن و بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەک پێکھێندراوە و لیژنەکە دەستی بەکارەکانی کردووە.
ئەوەشی خستەڕوو، ڕێوشوێنی گۆڕینی بەڕێوەبەری گومرگەکان، لەسەر بنەمای پێداویستییەکانی بەرژەوەندی کار جێبەجێ دەکرێن. ھەروەھا ئامانج لێی زیادکردنی داھاتی گومرگی و بەرزکردنەوەی ئاستی کارامەیی کارمەندانی گومرگەکانە.