ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەفدێکی نوێنەرانی مامۆستایانی ھەرێم
کوردسات نیوز
٣٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
٢٬٧٣٨
فەرمانگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازێکی لە وەفدێکی نوێنەرانی مامۆستایانی ھەرێم کرد و لە کۆبوونەوەکەدا، گوێبیستی داواکاری و کێشەکانیان بووە.
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا، جەختیلەوەکردەوە، لەگەڵ لیژنەی دارایی لە ھەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ ھەموارکردنەوەی یاسای بوودجە و جیاکردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم لە پرسە داراییەکانی دیکەی نێوان عێراق و ھەرێم.
راشیگەیاند، حکومەتی فیدراڵ دژی ھیچ جوڵانەوەیەک نییە بۆ داواکردن و دەستەبەرکردنی مووچەی مامۆستایان لە ھەرێم و دڵنیابوون لە بەردەوامی و سەقامگیری و بەردەوامیش لە ھەوڵدان بۆ پاراستنی مافی گەلی عێراق بە یەکسانی.