سودانی: لە ئێستادا عێراقییەکان ھەست بە ئاسایش و سەقامگیری زیاتر دەکەن
کوردسات نیوز
٢٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
١٨٣
محەمەد شیاع سودانی لە وتارێکدا لە رۆژنامەی شەرقلئەوسەت دەڵێت، عێراقییەکان بە دڵێکی پڕ لە ئومێدەوە چاوەڕێی ساڵی نوێن، ھەربۆیە لە ٢٠٢٤دا عێراق لەسەر ڕێگایەکی ڕاست دەبێت.
سودانی ھۆشداری دەدات و دەڵێت، رێگە نادەن ھیچ لایەنێک وێنەی عێراق وەک وڵاتێک کە توانای پاراستنی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان و موڵک و ماڵی گشتی و تایبەتی نییە، نیشان بدات.
سەبارەت بە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانیش دەڵێت، ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لە کەرکوک دەستکەوتێکی گرنگە بۆ حکومەت و بە گەڕاندنەوەی پایەیەکی دەستوری گرنگی بنەمای لامەرکەزی ھەژمار دەکرێت.