کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی راگەیاند
هیوا
٢٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
٣٬٥٦٥
کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، لە کەرکوک ٥٥٩ ھەزار دەنگی دروست دراوە و لەو ژمارەیەش لیستی کەرکوک ھێز و ئیرادەمانە ١٥٧ ھەزار و ٦٤٩ دەنگی بەدەستھێناوە بووەتە خاوەنی پێنج کورسی.
بەگوێرەی دەرئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنەکە، لە کەرکوک ھاوپەیمانی عەرەبی لە پلەی دووەمدایە و دوو کورسی بەدەستھێناوە، ھاوکات بەرەی تورکمانی دوو کورسی، لیستی قیادە دوو کورسی، پارتی دیموکراتی کوردستانیش دوو کورسی و ھاوپەیمانی عروبەش یەک کورسی بەدەستھێناوە.
کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان ئاماژەی بەوەشکرد، لە سبەی ھەینییەوە تا دوانیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە کە دەکاتە سێ رۆژ، ھەر لایەنێک سکاڵای لەسەر دەرئەنجامەکان ھەبوو، ئەوا دەتوانێت لە دەستەی دادوەری سکاڵا لەسەر ئەنجامەکان تۆمار بکات.