ئەمساڵ لە عێراق نزیکەی ١٥ ھەزار کەس بەتۆمەتی مامەڵەکردن بەماددەی ھۆشبەر دەستگیرکراون
هیوا
٢٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
٤٧٩
عەمید میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، ئەمساڵ ١٤ ھەزار و ٨٥٧ کەس لەسەر مامەڵەکردن بە ماددە ھۆشبەرەکان دەستگیرکراون کە ١٤٠کەسیان بازرگانی نێودەوڵەتی بوون، لەو ژمارەیەش ٧٣٩٧ کەسیان بە لەسێدارەدان و زیندانیکردن سزادراون.
ئەوەشی خستوەتەڕو، لەو ساڵەدا ٦٥ تیرۆرست لەلایەن ھێزەکانی شانەی راگەیاندنی جەنگییەوە کوژراون و ٥٥٨٩ کەسی تریش بە ماددەی ٤ی تیرۆر دەستگیراون.
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەشڵێت، ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردو بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە لە وڵاتدا بەڕێژەی ٨٠٪ کەمیکردووە.