سودانی پێداچوونەوە بە پڕۆژەیاسای دادگای فیدراڵی دەکات
ئاکام
٢٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
٤٧٠
نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، حەسەن یاساری، راوێژکاری دەستوری سودانی راسپێردراوە بۆ پێکھێنانی لیژنەیەک لە سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی دەوڵەت و ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران، بۆ پێداچوونەوە بە پڕۆژەیاسای دادگای فیدڕالی کە لەساڵی ٢٠١٥ەوە حکومەت داوای پێداچوونەوەی بەو پرۆژەیاسایە کردووە و رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی کردووە و تا ئێستا کاری لەسەر نەکراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لیژنەکە کارەکانی تەواوکردووە و رەشنووسی ئەو پڕۆژەیاسایەی ئامادەکردووە و سەرۆکی لیژنەکە چەند دانوستانێکی ئەنجامداوە لەگەڵ نوێنەرانی سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی.
دەشڵێت، حکومەت کاری لەسەر چەند بابەت و دەقێک کردوە کە پێشتر لە خولەکانی پێشووی پەرلەمان تێبینیان لەسەر پرۆژەیاسای دادگای فیدرالی ھەبووە بە مەبەستی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و جەختکردنەوە لە پاڵپشتی حکومەت بۆ سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری.