لە ئەمساڵدا ژمارەیەک بانک و کۆمپانیای دراو لە عێراق بە ١٢٧ ملیار دینار سزادراون
هەژار
٢٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
٢٥٥
بانکی ناوەندی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لەسەرەتای مانگی یەکی ئەمساڵەوە تا کۆتایی مانگی تشرینی دووەمی رابردوو، ٣٦ سزای کارگێڕێییان بەسەر کۆمپانیا دامەزراوە ناداراییەکاندا سەپاندووە کە سزاکان خۆیان لە ھۆشداری پێدان و ئاگادارکردنەوە و سزای پشتگوێخستن دەبینێتەوە و ھەر لەو ماوەیەشدا بە بەھای زیاتر لە ١٢٧ ملیار دینار بانک و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراویان سزاداوە بەھۆی پابەندنەبونیان بە بڕیار و رێنماییەکانی بانکی ناوەندییەوە.
راشیگەیاندووە، مانگی چواری ئەمساڵ زۆرترین سزادانی تێدا تۆمارکراوە کە بڕی پارەی سزاکان گەیشتووەتە زیاتر لە ١٧ ملیار دینار لەگەڵ ١٧ سزای کارگێڕی و کەترین سزادانیش لەمانگی تشرینی دووەمی رابردوودا بووە کە بڕی سزاکان گەیشتووەتە زیاتر لە ھەشت ملیار دینار لەگەڵ تەنھا ھەشت سزای کارگێڕی.