لە ئەنبار مینێکی چێندراوی داعش بە دوو ھاووڵاتی کوەیتی و سعودیدا تەقییەوە
کوردسات نیوز
٢٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
٣٠٣
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەکردووە، دوو ھاووڵاتی کوەیتی و سعودی کە بەمەبەستی گەشتیاری ھاتوونەتە عێراق، بۆ راوکردن ڕویان لە ئەنبار کردووە و لە بیابانی گەورەی پارێزگاکەدا مینێکی چێندراوی داعش پێیاندا تەقییوەتەوە.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، لە ئەنجامی رووداوەکە ھەردوو ھاووڵاتییەکە گیانیانلەدەستدا و دوای تەواوکردنی رێکارەکان، تەرمی ئەو دوو ھاوڵاتییە رادەستی وڵاتەکانیان دەکرێنەوە.
لای خۆیەوە، وەزارەتی دەرەوەی کوەیت رایگەیاند، لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق لەسەر ھێڵن بۆ زانینی وردەکارییەکانی رووداوەکە.