لە چەند رۆژی داھاتوودا دانووستانەکان بۆ دیاریکردنی جێگرەوەی حەلبوسی دەستپێدەکەنەوە
کوردسات نیوز
٢٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
٢١٢
عەلی زوبەیدی، سەرکردە لە چوارچێوەی ھەماھەنگی ئاماژەی بەوەدا، تائێستا ھیچ رێککەوتنێکی سیاسی لەسەر دیاریکردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و دیاریکردنی جێگرەوەی حەلبوسی نەکراوە.
ئەوەشی خستەڕوو، لە چەند رۆژی داھاتوودا جارێکی دیکە گفتوگۆ و دانووستانەکان بۆ یەکلایکردنەوەی پرسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەستپێدەکاتەوە و چاوەڕوان دەکرێت یەکلاییکردنەوەی ئەو پرسە بکەوێتە ناوەڕاستی مانگی داھاتووەوە.
ئەو سەرکردەیەی چوارچێوەی ھەماھەنگی وتیشی، مانگی داھاتوو ناوی کاندیدەکان بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەخرێنەڕوو، تائێستا ناوماڵی سوننە لەسەر کاندیدەکان نەگەیشتوونەتە رێککەوتن.