شەشەمین کۆبوونەوەی لیژنەی سیاسی ھاوبەشی نێوان عێراق و ئێران بەڕێوەچوو
کوردسات نیوز
٢٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
٦٢٤
شەشەمین کۆبوونەوەی کۆمیتەی سیاسی ھاوبەشی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و عێراق لە تاران بە سەرپەرشتی عەلی باغری کانی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی و محەمەد حسێن بەحر ئەلعلوم، جێگری وەزیری دەرەوەی عێراق بەڕێوەچوو .
لە کۆبوونەوەکەدا کە باس لە پەیوەندیەکانی ھەردوو وڵات کرا و جەختکرایەوە لەسەر جێبەجێکردنی خێرا و تەواوەتی ئەو رێکەوتنە سەربازی وسیاسی و بازرگانیانەی لە نێوان ھەردوو وڵاتدا ھەیە و بەردەوامی گفتوگۆکان لەو بارەیەوە.
راشیانگەیاند، ھەردوو وڵات لەسەر دۆسیەی فەلەستین کۆکن و ھەمیشە پشتوانیان ئەو وڵاتە دەبن.