وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق: تورکیا پابەندی رێککەوتنی تایبەت بە پرسی ئاو نابێت
کوردسات نیوز
٢٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
٧٩٧
عەون زیاب وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، سیاسەتی تورکیا لە بارەی ئاو زۆر خراپە سەرەرای ئەو رێکەوتنەی ھەیە کە دەبێت لە چرکەیەکدا ٥٠٠ مەتر سێجا ئاو بەربداتەوە بۆ رووباری فورات.
وتیشی، بەھۆی ئەو سیاسەتەی تورکیاوە رەوشی پارێزگاکانی باشوری عێراق رووی لە سەختی کردوە، لە کاتێکدا ئاوەکە لە بەنداوەکانی تورکیا رۆژانە دەبێتە ھەڵم بەڵام ئەو وڵاتە ئامادەنییە بەریبداتەوە بۆ ناو رووباری فورات.
وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق جەختیکردەوە، وەزارەت لە ھەوڵەکانی بەردەوامە و لەرێگای دانوستان و گفتۆگۆکانەوە دەیەوێت لایەنی تورکی پابەندبکات بەو رێککەوتنەی کەھەیە.