لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو: بەھۆی سیاسەتی توندڕەوانەی تورکیاوە زۆرینەی بەنداوەکانی عێراق کەمئاون
لاوان
٢٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
١٩١
حسێن عەلی مەردان، جێگری سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، تورکیا بەردەوامە لە سیاسەتە توندڕەوەکەی بەرامبەر بە عێراق و پابەندی ئەو رێککەوتنە ئاوییانە نییە لەنێوان ھەردوو وڵاتدا ھەیە.
ئەوەشی خستەڕوو، زۆرینەی بەنداوەکانی عێراق بەھۆی بڕینی پشکی وڵاتەکە لەلایەن تورکیاوە دووچاری رێژەیەکی زۆری کەمئاوی بوونەتەوە و ژمارەیەکیان لە وشکبوونی تەواو نزیکن. راشیگەیاند،پێویستە حکومەتی فیدراڵ لەڕێگەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانەوە فشاربخاتە سەر تورکیا بۆ بەردانەوەی پشکی عێراق لە ئاو.
ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ ھاوتا تورکییەکەی ھاکان فیدان لە ئەنقەرە کۆبووە و چەند پرسێکییان تاوتوێکرد، یەکێک لە پرسەکە پرسی ئاوە و تا ئێستا ئەنجامی گفتوگۆکان ئاشکرا نەکراوە.