سودانی: ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ھەنگاوێکە بۆ لامەرکەزیەتی ئیداری
کوردسات نیوز
١٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
٢٬٣٦٣
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە خەڵکی عێراق دەکات کە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەنجامدرا و راشیگەیاند، ھەڵبژاردن مافێکی دەستووری گرنگە لە سیستمی دیموکراسی و ئیدارەداندا، سودانی سوپاسی ھێزە سیاسیەکانیش دەکات کە سوربوون لەسەر رکابەری لە سنوری یاساییدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان گوزارشتە لە بەڵێنی حکومەت بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەکەی و ھەنگاوێکە بۆ لامەرکەزیەتی ئیداری کە رێگایەکە بۆ سەقامگیری و بەدیھێنانی ئیرادەیەک لە ساڵی ٢٠١٣ەوە دواکەوتووە. راشیگەیاند، دیارترین وێنەی سەرکەوتنی ھەڵبژاردن لە کەرکوک بوو کە لە ٢٠٠٥ەوە ئەنجام نەدراوە و گرفتی بۆ دروستبوو.