سودانی داوا لە ھاووڵاتیان دەکات بەشداری ھەڵبژاردن بکەن
کوردسات نیوز
١٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
٢٦٥
سودانی دوای دەنگدانی بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ھەڵبژاردن مافێکی دەستورییە و داوای لە ھاووڵاتیان کرد بەشداری بکەن.
وتیشی، ئەنجومەنی پارێزگاکان بۆ بەڕێوەبردنی پارێزگاکان زۆر گرنگە و ھاوکاری حکومەتی عێراق دەبن، حکومەتیش ھەموو تونای خستەگەڕ بۆ پشتیوانیکردنی کۆمیسیۆن و ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی پاک و دادپەروەر.