دەوڵەتی یاسا: ئەگەر سوننەکان رێکنەکەون ئەوا بە زۆرینە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دیاریدەکەین
ئاکام
١٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
١٩٠
فیراس موسلیماوی، ئەندامی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاندووە، ئاستەنگ ھەیە بۆ دیاریکردنی کەسێک لەناو سوننەکان بۆ پێشکەشکردنی کاندیدێک وەک جێگرەوەی حەلبوسی.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لە ناو ئەنجومەنی نوێنەراندا بیر لە بەکارھێنانی زۆرینە دەکەنەوە بۆ دیاریکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنەکە ئەگەر سوننەکان سەرکەوتوو نەبوون لە دیاریکردنی کەسێک بۆ ئەو پۆستە.
موسلیماوی دەشڵێت، دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران دوای ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بۆ ئەو پرسە ئەنجام دەدرێت.
پێشتر و بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی عێراق محەمەد حەلبوسی لە پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دوورخرایەوە تائێستاش سوونەکان لەسەر دیاریکردنی کاندیدێک بۆ شوێنگرەوەی حەلبوسی نەگەیشتوونەتە رێککەوتن.