د، لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق بروسکەیەکی ھاوخەمی ئاراستەی خاوەنشکۆ شێخ مەشعەل ئەحمەد ئەلسوباح میری کوێت کرد بەبۆنەی کۆچی دوایی شێخ نەواف ئەحمەد جابر ئەلسوباح.
ئەمەش دەقی بروسکەکەیە:

بەڕێز خاوەنشکۆ شێخ مەشعەل ئەحمەد ئەلسوباح 
 میری دەوڵەتی کوێت

 بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی  جەنابی شێخ نەواف ئەحمەد جابر ئەلسوباح-مان پێگەیشت، بە ناوی خۆم و  بەناوی گەلی عیراقەوە، پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمی دڵسۆزانە ئاڕاستەی بەڕێزتان و بنەماڵەی ئەلسوباح و گەلی کوێتی برا دەکەین، لە خودای گەورە دەپاڕێینەوە کە کۆچکردوو بخاتە بەر ڕەحمەتی فراوانی خۆی و لە بەھەشتی بەریندا ئارام بگرێت و سەبوری بۆ خێزان و ئارامی و خۆڕاگریش بۆ گەلی کوێت لە خوا داواکارم .

انا للە وانا الیە راجعون

 د.لەتیف رەشید
 سەرۆککۆماری عێراق