وەزارەتی ناوخۆی عێراق: تا ئێستا ھیچ پێشێلکارییەک لە دەنگدانی تایبەت تۆمارنەکراوە
کوردسات نیوز
١٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
٣٤٩
میقداد میری وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، ھێزە ئەمنییەکان روویان لە بنکەکانی دەنگدان کردووە بۆ دیاریکردنی نوێنەرەکانیان لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان.
وتیشی، پڕۆسەکە بەباشی بەڕێوەدەچێت و تا ئێستا ھیچ پێشێلکارییەک لە دەنگدانی تایبەت تۆمارنەکراوە.
سەعات ٧ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەرگای بنکەکانی دەنگدانی تایبەت لەسەرتاسەری عێراق جگە لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان بەرووی دەنگدەراندا کرانەوە و پرۆسەکە تا سەعات شەشی ئێوارە بەردەوام دەبێت.
بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆن، زیاتر لە ملیۆنێک و ٥٠ ھەزار دەنگدەری سوپا و پێشمەرگە و ھێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبی و ئاوارەکان مافی دەنگدانیان ھەیە.