سەرۆکایەتی کۆماری عێراق پشتیوانی رێکارە ئەمنییەکان بۆ پاراستنی سەقامگیری دەکات
کوردسات نیوز
١٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
٦٨٤
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، پشتیوانی تەواوی ئەو رێکارانەی حکومەت دەکەن، کە بۆ ئاسایش و سەقامگیری و رێگریکردن لە کردەوەکانی دەرەوەی یاسا دەگیرێنەبەر بۆ بە ئامانجگرتنی نێردە دیپلۆماسییەکان و دامەزراوەکانی حکومەت.
راشیگەیاند، ئامانج لەو کردەوانە تێکدانی سەقامگیری وڵات و بەزاندنی سەرەوەری عێراق و تێکدانی وێنە و ناوبانگی وڵاتەکەیە لەبەردەم کۆمەڵی نێودەوڵەتی.
لە روونکردنەوەکەدا ئەوەش ھاتووە، سەرۆکایەتی کۆماری عێراق پشتیوانی ئەو رێکار و پلانە ئەمنییانە دەکات کە لەم دواییانەدا گیراونەتەبەر، لەنێویاندا لێپرسینەوە لە سەرجەم ھێزە ئەمنییە بەرپرسەکان لەو شوێنانەی دەستدرێژی و ھێرش تیایاندا روویداوە.