ئۆپیک: ساڵی داھاتوو خواست لەسەر نەوت دەگاتە ١٠٤ ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا
کوردسات نیوز
١٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
٢٦٣
رێکخراوی ئۆپیک رایگەیاند، لە ئەمساڵدا خواست لەسەر نەوت بە تێکڕای رۆژانە ١٠٢ ملیۆن بەرمیل و لەساڵی ٢٠٢٢دا زیاتر لە ٩٩ ملیۆن بەرمیل بووە، ئەوەش بەپێی ئەو ھەڵسەنگاندنانەی مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ئەنجامدراون.
ئاماژەی بەوەشکردوە، خواست لەسەر نەوت لە جیھاندا لە ساڵی داھاتوودا بەڕێژەی لە سەدا ٢ پۆینت ٢٥ زیاد دەکات و دەگاتە ١٠٤ ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا.
رێکخراوەکە گەشبینە بەوەی چەند ھۆکارێک کاریگەرییان لەسەر بازاڕەکان دەبێت و چالاکی بازرگانی نەوت زیاتر دەبێت.