تێپەڕاندنی یاسای لێبوردنی گشتی لە ئەنجومەنی نوێنەران پێویستی بە رێککەوتنی سیاسییە
لاوان
١٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
٥٩٤
محەمەد جاسم خەفاجی، ئەندامی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەران لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سەرەڕای گرنگی یاسای لێبوردنی گشتی لە دۆخی ئێستای وڵاتدا، پەسەندکردنی ئەو یاسایە لە ئەنجومەنی نوێنەران پێویستی بە رێککەوتنی سیاسییە، بەڵام تائێستا ناکۆکی لەنێوان لایەنە سیاسییەکان ھەیە سەبارەت بەو یاسایە.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران وتیشی، تاکو ناکۆکییەکانی سەر یاسای لێبوردنی گشتی چارەسەرنەکرێن و دڵنییایی ئازادنەبوونی تیرۆریستان نەدرێت، یاساکە لە ئەنجومەنی نوێنەران پەسەند ناکرێت، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت، تێپەڕاندنی یاساکە بکەوێتە وەرزی سێیەمی یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەران.