دادگای فیدراڵی لەسەر سکاڵایەک تایبەت بە دواخستنی ھەڵبژاردن لە کەرکوک کۆدەبێتەوە
کەژان
١٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
١٬٤٣٠
بەپێی خشتەی کۆبوونەوەکانی دادگای فیدراڵی، ئەمڕۆ سێشەممە دادگاکە بۆ یەکلاکردنەوەی سکاڵایەک لەبارەی دواخستنی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە کەرکوک و وردبینیکردن لە تۆماری دەنگدەرانی پارێزگاکە کۆدەبێتەوە.
سکاڵاکە لە لایەن کاندیدێکی ھاوپەیمانیی قیادەی سوننەکان لە کەرکوک تۆمارکراوە و تیایدا سکاڵاکار داوا دەکات دادگای فیدراڵی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق پابەند بکات بە دواخستنی ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان کە دوای ١٥ ساڵ لە دواخستنی، بڕیارە شەش رۆژی تر بەڕێوەبچێت.